فه‌همى بورهان، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ناوچه كوردستانييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئيداره‌ى هه‌رێمى كوردستان، به توندى ئيدانه‌ى بڕياره تاكلايه‌ن و شۆڤێنييه‌كه‌ى راكان جبورى پارێزگارى به وه‌كاله‌تى كه‌ركوك ده‌كات و بڕياره‌كه‌ش به پێچه‌وانه‌ى هه‌موو بنه‌ماكانى پێكه‌وه‌ژيان و بنه‌ما ياسايى و ده‌ستورييه‌كان وه‌سفده‌كات.
ڕاشيگه‌ياند: "ئه‌م بڕياره جێگاى قوبڵ نيیه و لێى بێده‌نگ نابين و داوا له سه‌رجه‌م ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى ده‌كات له‌م كه‌يسه‌دا بێده‌نگ نه‌بن ، ده‌بێت به توندى هه‌ڵوێستمان هه‌بێت بۆئه‌وه‌ى هيچ كه‌سێك زاتى ئه‌وه‌نه‌كات شيرازه‌ى كۆمه‌ڵايه‌تى و پێكه‌وژيانى كه‌ركوك تێكبدات.
پێشتر (باس‌نیوز) بڵاوی كردبووەوە، ڕاكان جبووری، پارێزگاری سەپێندراوی كەركووك، بە نووسراوێك، لیژنەیەكی پێكهێناوە بۆ ئەوەی جەردی گشتیی كارتی زانیاریی نیشتەجێبوون لە كەركووك بكات، تاوەكو بۆیان دەربكەوێت ئەوانەی كە لە كەركووك نیشتەجێن و ئەوانەی كە لە دەرەوەی كەركووكن و كارتی زانیاریی كەركووكیان هەیە، ئەو كارتانەیان هەڵبوەشێنێتەوە، هەروەها هەڵوەشانەوەی فۆرمی خۆراكی ئەوانەی كە دانیشتووی پارێزگای كەركووك نیین.
شایانی باسه، هه‌ر ئه‌مڕۆ دوای بڕیاره‌كه‌ی پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووك، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و رایگه‌یاند، " بڕیاره‌كه‌ی (راكان جبوری)یان هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه و به‌هیچ جۆرێك كاری پێ ناكرێ".