كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بەڤیدیۆ.. شووتیی پارێزگای دهۆک ڕەوانەی ناوەڕاست و باشووری عێراق دەکرێت

لە پارێزگای دهۆک چەندین بەرهەمی کشتوکاڵیی جودا دەچێندرێن و بەشێک لەو بەرهەمانە بۆ ناوەڕاست و باشووری عێراق ڕەوانە دەکرێن.

ئه‌حمه‌د جه‌میل، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی پاڕیزگای دهۆک، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ''کەرتی کشتوکاڵ لە پاڕیزگای دهۆک لە ئاستێکی باشدایە و زۆر بەرهەمی خۆماڵی لەو پارێزگایەوە ڕەوانەی ناوەڕاست و باشووری عێراق دەکرێن''.

بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی پاڕیزگای دهۆک گوتیشی: ''لە پارێزگای دهۆک چوار هەزار خانووی پلاستیکی بۆ بەرهەمهێنانی خەیار هەن و لە دەرەوەی ئەو خانووانەش خەیار بەرهەم دەهێنرێت و 12 هەزار دۆنم زەوی بۆ چاندنی تەماتە و 18 هەزار دۆنمیش بۆ بەرهەمهێنانی شووتی تەرخان کراوە''.

ئاماژەی بەوەش دا: ''ئێمە توانیومانە هەمووی ئەو بەرهەمانەی ڕەوانەی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بکەین، بەڵام بازگەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق ڕێگە بە بەرهەمی ئێمە نادەن، ئەگەر ئەوان ڕێگە نەدەن، ئێمە بە زمانی عەرەبی نووسراوی فەرمی بۆ جووتیارانی خۆمان دەکەین تاکوو بتوانن بەرهەمەکانیان ببەن بۆ ناوەڕاست و باشووری عێراق''.

ئه‌حمه‌د جه‌میل گوتیشی: ''ئەمساڵ زیاتر لە هەزار تۆن شووتی لە پارێزگای دهۆک بەرهەم هاتووە کە بەشێکی بۆ ناوەڕاست و باشووری عێراق ڕەوانە کراوە''.