توركیا كوژرانی به‌رپرسێكی باڵای پەکەکەی راگه‌یاند
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

توركیا كوژرانی به‌رپرسێكی باڵای پەکەکەی راگه‌یاند

ئه‌نادۆڵ كه‌ ئاژانسی هه‌واڵی نیمه‌چه‌ فه‌رمی توركیایه‌ رایگه‌یاند، خانم دەمیر، بەرپرسی چالاکییە سەربازییەکانی په‌كه‌كه‌ له‌ ناوچه‌ی گاره‌، هاوكات كه‌ ئەندامی ئەنجوومەنی ھەپەگە و بەرپرسی لقی ژنانی یەژەئا-ستار بووە، له‌ ئۆپەراسیۆنێکی دەزگای ھەواڵگریی توركیا، كه‌ ناسراوه‌ به‌ (MiT) كوژراوه‌.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەست ئاژانسه‌كه‌ کەوتوون، خانم ده‌میر، ناوی خوازراوی "بەرفین نورحەق"ی له‌ناو چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ ھەبووە.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌، كه‌ هاوكات له‌گه‌ل ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی په‌كه‌كه‌ چه‌ند چه‌كدارێكی دیكه‌ش كوژراون، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌ ژماره‌ی ته‌واوی كوژراوه‌كان و كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه‌ نه‌داوه‌.