نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 4ی 7ی 2022، لە شاری سلێمانی، لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا كهسێك گیانی لهدهست دا و دوو کەسی دیكهش بینداربوون.
سامان نادر، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی سلێمانی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ڕووداوەکە لەسەر ڕێگەی هەواری شار بووە، کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری بارههڵگر لە ڕێگەی تونێڵی پێشڕەوەوە، بەخێراییەکی زۆرهاتووەتە خوارەوە و بەو هۆیەوە کۆنتڕۆڵی لەدەست داوە و وەرگەڕاوە".
گوتیشی: "بەو هۆیەوە کەسێک گیانی لەدەست داوە و دوو کەسی دیکەش بەسەختی بریندار بوون، کە بەداخەوە تەندروستییان ناجێگیرە".
بەگوێرەی زانیارییەکانی (باسنیوز) سێ کەسەکە بۆ کرێکاری لە سنوورەکە بوون و خەڵکی قەزای بازیانن.