بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ڕایدهگهیهنێت، ڕێگه به فڕۆكهیهكى ئێرانى نهدرا له فڕۆكهخانهى نێودهوڵهتیی ههولێر بنیشێتهوه.
ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر به كهناڵى (كوردستان 24)ى ڕاگهیاندووه: "بڕیار بوو ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی ئێرانی، یەکەم گەشت لە شاری ورمێ-وە بۆ هەولێر ئەنجام بدات، بەڵام بەهۆی چەند ڕێکارێکی یاسایی ڕێگەمان بە نیشتنەوەی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر نەداوە".
باسى لهوهش كرد: "چوار رۆژە داوامان لە هێڵی ئاسمانیی ئاتای ئێرانی کردووە، زانیاریی تەواو لەبارەی فڕۆکەکە و سەرنشینەکان و ئەو بارەی هەڵیگرتووە، بدات، وەک ڕێکارێکی یاسایی و ئاسایی بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، بەڵام هێڵی ئاسمانییە ئێرانییەکە ڕەتی کردووەتەوە زانیارییەکان بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بدات، بۆیە ڕێگە بە نیشتنەوەی فڕۆکە ئێرانییەکە نەدرا".