نه‌ته‌وه به‌بێ زمان هیچ واتایه‌كی نییه، زمان و نه‌ته‌وه به یه‌كه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه و، یه‌كێكیان له‌وی تریان داببڕێت هه‌ردووكیان له‌ناو ده‌چن. ناكرێت باس له نه‌ته‌وه‌ی كورد بكه‌ین و زمانێكی كوردیشت نه‌بێت. ناكرێت بڵێی فه‌ڕه‌نسیم و زمانی فهڕهنسیشت نه‌بێت، یان بڵێیت عه‌ره‌بم و زمانی عه‌ره‌بیت نه‌بێت. باسكردن له نه‌ته‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه به زمانیشه‌وه.
توركیا به درێژایی سه‌د ساڵی ڕابردوو كاری كردووه بۆ ئه‌وه‌ی زمانی كوردی بسڕێته‌وه و شتێك نه‌مێنێت به ناوی زمانی كوردی، هه‌موو حكوومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی توركیا به (ئاکەپە)شەوە كاریان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی زمانی كوردی نه‌بێته زمانێك ڕكابه‌ری زمانی توركی بكات. ئه‌وان پێیان وا بووه ئه‌گه‌ر زمانی كوردی له‌ناو ببه‌ن شتێك نامێنێته‌وه به ناوی نه‌ته‌وه‌ی كورد.
له‌وه‌ته‌ی كۆماری توركیا دروست بووه، خوێندن به زمانی كوردی له توركیا قه‌ده‌غه كراوه، منداڵی كورد ناچار كراوه به توركی فێری خوێندن بكرێت. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له ساڵانی 50 تا نه‌وه‌ده‌كان قسه‌كردن به زمانی كوردی له توركیا قه‌ده‌غه بووه، هه‌ر كه‌سێكیش به كوردی قسه‌ی بكردایه زیندانی ده‌كرا، بۆیه كورد ناچار ده‌كرا خۆی فێری زمانی توركی بكات. له زۆر شوێنی باكووردا ئه‌وه‌ی بیویستایه به كوردی قسه بكا به هۆكاری ئه‌وه‌ی توركی نازانێت، پێویست بووه (جه‌زیه) بدات، هه‌روه‌كوو چۆن له ئیسلامدا ئه‌وه‌ی مه‌سیحی بێت، یان جوو بێت و له خاكی ئیسلامدا بژی، پێویسته جه‌زیه بدات، بۆ كوردیش وا بووه، له‌بری ئه‌وه‌ی به كوردی قسه ده‌كات، پێویست بووه جیزیه بدات كه بڕه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركه‌وه دیاری كرابوو.
پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه هه‌ر له كاتی دروستبوونییه‌وه تاكوو ده‌ستكردن به خه‌باتی چه‌كداری، توانیی كار بكات بۆ ئه‌وه‌ی هیچی دیكه له توركیا نه‌ڵێن هه‌موو ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی له توركیا ده‌ژین توركن، یاخود توانیی ته‌كانێك به ده‌وڵه‌تی توركیادا بدات و، ئیدی بڵێن له توركیا كێشه‌یه‌ك هه‌یه به ناوی كێشه‌ی كورد ئه‌گه‌رچی هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنیشی نه‌ده‌ن. به‌ڵام به‌داخه‌وه په‌كه‌كه به هیچ شێوه‌یه‌ك كاری نه‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی زمانی كوردی له‌ناو باكووردا گه‌شه پێ بدات، به‌پێچه‌وانه‌وه ئێستایش زۆربه‌ی گه‌ریلاكان و سه‌ركرده‌كانی په‌كه‌كه له نێوان خۆیاندا هه‌ر به زمانی توركی قسه ده‌كه‌ن، كه ئه‌مه‌یش زیانێكی زۆر گه‌وره‌یه بۆ داهاتووی زمانی كوردی له توركیا.
ئیسماعیل بێشكچی، نووسه‌ری گه‌وره‌ی توركیا، له كتێبی (ده‌وڵه‌تی تیرۆر له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا) به‌ئاشكرا ڕه‌خنه‌ی له په‌كه‌كه گرتووه و ده‌ڵێت: سه‌ره‌ڕای هه‌موو خه‌بات و جوامێری و سه‌رهه‌ڵدانتان، به‌ڵام كارتان نه‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ی زمانی كوردی سه‌رله‌نوێ زیندوو بكه‌نه‌وه، كه به درێژایی 100 ساڵی ڕابردوو ده‌وڵه‌تی توركیا هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی ئه‌و زمانه‌ی داوه.
به‌لای بێشکچییه‌وه هاووڵاتیانی كوردستانی باكوور هه‌ستی نیشتمانی‌یان له هه‌ستی نیشتمانیی هاووڵاتیانی باشوور به‌هێزتره، به‌ڵام له كوردستانی باشوور زمان زیاتر گرنگی پێ ده‌درێت وه‌كوو له‌وه‌ی له كوردستانی باكووردا هه‌یە.
له ساڵی 1997 سه‌نته‌ری زمانی ئه‌نادۆڵ به سه‌ردانێك هاته باشووری كوردستان و بۆ ماوه‌ی دوو مانگ له‌وێ مایه‌وه. له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یاندا له ڕاپۆرتێكدا باسیان له گه‌شته‌كه‌ی خۆیان بۆ باشوور كردبوو. ئه‌وان خۆشحاڵ بوون به‌وه‌ی له باشوور هاووڵاتیان گرنگییه‌كی زۆر به زمانی كوردی ده‌ده‌ن و هه‌موویان به زمانی دایك قسه ده‌كه‌ن و به هیچ شێوه‌یه‌ك كاریگه‌ریی زمانی عه‌ره‌بییان به‌سه‌ره‌وه نییه، به‌ڵام نیگه‌ران بوون له‌وه‌ی له هه‌موو كافێ و ڕێستوڕانت و شوێنه گشتییه‌كاندا له‌بری ئه‌وه‌ی گۆرانیی كوردی لێ بدرێت، كه‌چی گۆرانییه‌كانی ئیبراهیم تاتلیساس و ئیمرا و چه‌ند گۆرانیبێژێكی عه‌ره‌بیت گوێ لێ ده‌بێت. هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان داوه كه له تهلهڤزیۆنهكانیشدا سه‌یری فیلمه‌كانی سه‌رده‌می (یه‌شیل چام) ده‌كه‌ن، كه ئه‌و فیلمه توركییانه له‌ڕووی هونه‌رییه‌وه زۆر لاواز و بێهێزن.
بێشكچی له‌و ڕوانگه‌یه‌وه پێی وایه كه هاووڵاتیانی باكوور هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ییان به‌هێزتره له هاووڵاییانی باشوور، به‌ڵام ڕه‌خنه له په‌كه‌كه ده‌گرێت كه گرنگی به زمانی كوردی نه‌داوه. وه‌لێ باكوورییه‌كان به‌رده‌وام خه‌باتیان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی توركیا نه‌توانێت كولتوور و ناسنامه‌یان بسڕێته‌وه، هه‌ر ئه‌وه‌یش بووه وای كردووه كوردانی باكوور وه‌كوو گوڵی سه‌وسه‌ن ڕه‌گیان به‌هێز بێت، ئه‌گه‌رچی چه‌ند جارێك ڕه‌شه‌با له‌ناوی بردوون، به‌ڵام ڕه‌گیان وه‌كوو گوڵی سه‌وسه‌ن به‌هێزه و زوو خۆیان كۆ ده‌كه‌نه‌وه و سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه.
تاوه‌كوو ئێستایش له زۆربه‌ی شاره‌كانی باكووردا هاووڵاتیان له نێوان خۆیاندا به زمانی توركی قسه ده‌كه‌ن، له كاتێكدا ناچار نین به توركی قسه بكه‌ن. ئه‌گه‌رچی زوڵم و زۆری حكوومه‌تی توركیا كاریگه‌ریی هه‌بووه كه ئه‌وان زمانی دایك فه‌رامۆش بكه‌ن، به‌ڵام ماوه‌ی 30 ساڵه به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه‌یان لێ نه‌گیراوه یاخود سزا نه‌دراون ئه‌گه‌ر له نێوان خۆیاندا به كوردی قسه بكه‌ن، به‌داخه‌وه هه‌ر توركی بووه زمانی ڕۆژانه‌یان.
له سه‌رده‌می داگیركاریی ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا، عوسمانییه‌كان توانییان وڵاتی بولگاریا بخه‌نه ژێر هه‌یمه‌نه‌ی خۆیانه‌وه، بۆیه به ده‌یان هه‌زار هاووڵاتیی توركی بۆ ژیان ڕوویان له بولگاریا كرد، دوای ڕووخانی ئیمپراتۆریی عوسمانییش ئه‌و توركانه هه‌ر له‌وێ مانه‌وه و نه‌هاتنه‌وه بۆ خاكی خۆیان ڕێژه‌یه‌كی كه‌میان نه‌بێت. ئێستا نه‌ته‌وه‌ی تورك له بولگاریا دووه‌م نه‌ته‌وه‌یه، بۆیه به‌رده‌وام داوا ده‌كه‌ن حكوومه‌ت ڕێگه بدات ئه‌وان به زمانی دایك بخوێنن و ڕۆژنامه ده‌ربكه‌ن و ته‌له‌ڤزیۆنی تایبه‌ت به خۆیان هه‌بێت و زۆر شتی دیكه‌یش. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بولگاریا وڵاتێكی دیموكراته و بڕوای به یاساكانی مافی مرۆڤ هه‌یه، هه‌موو مافێكی به هاووڵاتیی تورك داوه، وه‌لێ توركیا ئه‌و مافه‌ی به هاووڵاتیی خۆی كه كورده نه‌داوه.
توركیا له نه‌وه‌ده‌كاندا گله‌یی له بولگاریا ده‌كرد له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به‌وه‌ی وه‌كوو پێویست مافی توركه‌كان نادات، به‌ڵام هه‌رگیز ڕۆژێك له ڕۆژان بیری نه‌كردووه‌ته‌وه كه 20 ملیۆن كورد له توركیا ده‌ژین، بۆچی ڕێگه نادات به زمانی دایك بخوێنن.
له ڕێکەوتی 27_3_2016 سه‌رۆككۆماری توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان به سه‌ردانێك چووه وڵاتی كڕواتیا، له‌وێ به‌شداریی كرد له كردنه‌وه‌ی (سه‌نته‌ری كولتووریی تورك-یونس ئێمره)، له وته‌یه‌كدا گوتی، ئێمه هاوكاریی 70 زانكۆ له 38 وڵاتی دنیا ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی توركۆلۆژی تێدا بخوێنن و زمانی توركیا به دنیادا بڵاو بكه‌ینه‌وه، هه‌روه‌ها باسی له گرنگیی زمانی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك كرد و ئاماژه‌ی دا كه پێویسته هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ك گرنگی به زمانی خۆی بدات و فێری زمانی بیانییش ببێت. به‌ڵام ئه‌ویش وه‌كو هه‌موو سه‌رۆكه‌كانی پێشووتری توركیا بیری چوو كه له توركیایش نه‌ته‌وه‌یه‌كی 20 ملیۆنی هه‌یه له تورك ناچن و زمان و كولتووری تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه، به‌ڵام ڕێگه‌یان نادرێت به كوردی بخوێنن و له ده‌ستووری توركیاشدا دان به زمانه‌كه‌یاندا نانرێت.