بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هه‌ولێری رای گەیاند، لەسەر داوای كۆماری ئیسلامیی ئێران، گەشتی ئاسمانی لە نێوان هەردوو فڕۆكەخانەی هەولێر - ورمێ دەست پێ دەكات.
ئه‌حمه‌د هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە (باس‌نیوز)ی راگەیاند: ”لە لایەن ئێرانه‌وه داوای کردنه‌وه‌ی گەشتی ئاسمانی لە نێوان هه‌ولێر و ورمێ کراوه، ”ئێمه‌ش نووسراومان ناردووه‌ته وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن و ره‌زامه‌ندیش دراوه، لە داهاتوودا گه‌شته‌کان ده‌ست پێ ده‌کات“.
لەبارەی ئەوەی ئاخۆ هەفتانە یان ڕۆژانە ئەو گەشتە ئەنجام دەدرێت؟ بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ (باس‌نیوز) گوتی: ”ئه‌م ورده‌کارییه هێشتا بڕیاری له‌سه‌ر نه‌دراوه، ده‌بێت له به‌غداوه ئەم بابەتە یه‌کلا بكرێتەوە، به‌ڵام ئه‌مه یه‌که‌مجاره گه‌شت راسته‌وخۆ له نێوان هه‌ولێر و ورمێ ئەنجام بدرێت“.
ئەوەشی ئاشكرا كرد كە كردنەوەی ئەم گەشتە، گرنگییەكی زۆری هه‌یه، به‌تایبه‌تیش بۆ ئه‌و گەشتیارانەی که ده‌یانه‌وێت راسته‌وخۆ گەشت بۆ ورمێ یان شارەكانی دەوروبەری بكەن.