حکوومەتی عێراق: هەر فەرمانبەرێک پێكوتەی وەرنەگرتبێت مووچەی دەبڕدرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

حکوومەتی عێراق: هەر فەرمانبەرێک پێكوتەی وەرنەگرتبێت مووچەی دەبڕدرێت

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئاشکرای کرد، ئەو فەرمانبەرەی پێكوتەی دژ بە پەتای کۆڕۆنای وەرنەگرتبێت، بە نەهاتوو و بێ مووچە ئەژمار دەکرێت.

حەیدەر مەجید گوتەبێژی ئەمیندارییەتی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی حكوومەتی فیدراڵی، رای گەیاند كە بەپێی بڕگەی حەفت لە بڕیاری لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی کە لە رێنماییەكانی سەرۆكی حكوومەتە، تایبەت بە رێكارەكانی خۆپارێزی بۆ سنوورداركردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هەر فەرمانبەرێک پێكوتەی وەرنەگرتبێ، دەبێ وەزارەتەکەی یان فەرمانگەکەی وەکو كارمەندی سەرپێچیكار، وەك كارمەندێكی نەهاتوو و بێ مووچە ئەژماری بکەن و مووچەکەی ببڕن.

بەرپرسەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، جەختیشی کردەوە، کۆڕۆنا و ڕێژەی توشبووان لە زیادبووندایە و دەبێت ڕێکارەکان وەکو بڕیاری لێدراوە جێبەجێ بکرێن.