موقتەدا سەدر لیژنەیەكی حەفت كەسی بۆ ئەركێكی تایبەت پێكدێنێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

موقتەدا سەدر لیژنەیەكی حەفت كەسی بۆ ئەركێكی تایبەت پێكدێنێت

ئەمڕۆ یەكشەممە موقتەدا سەدر ڕێبەری رەوتی سەدر لیژنەیەكی حەفت كەسی لە كەسە نزیكەكانی خۆی پێك هێنا، بۆ ئەوەی ئەركێكی تایبەت بە سەدر لە ئەستۆ بگرن.

نووسینگەی تایبەتی موقتەدا سەدر لە نەجەف بڵاوی كردەوە موقتەدا سەدر بڕیاری پێكهێنانی لیژنەیەكی حەفت كەسی داوە، بۆ ئەوەی سەرپەرشتی یەكخستنی نوێژی هەینی بكەن لە شاری بەغدا.

بەپێی بەیاننامەی نووسینگەكە، بڕیارەكەی موقتەدا سەدر مزگەوتەكانی شاری سەدری هەژارنشینی بەغدا دەگرێتەوە، ئەمەشی بۆ بەرز ڕاگرتنی ساڵیادی یەكەمین نوێژی هەینی لە مزگەوتی كوفە لەلایەن سەدری باوكەوە گەڕاندووەتەوە.

بڕیاری یەكخستنی نوێژی هەینی لە شاری سەدر، لە ڕۆژی هەینی 15ی تەمووزەوە دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە و هەریەك لە حەیدەر جابری، حازم ئەعرەجی، موهەنەد موسەوی، ئیبراهیم جابری، محەمەد عەبوودی، تەحسین حمێداوی و حاكم زاملی وەك ئەندامی لیژنەكەی موقتەدا سەدر راسپێردراون.