دارایی داوایەکی بەپەلە ئاراستەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

دارایی داوایەکی بەپەلە ئاراستەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان دەکات

 

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی بەپەلە ئاراستەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان دەکات.

بەپێی گشتاندنێکی وەزارەتی دارایی کە کۆپییەکی بە (باسنیوز) گەیشتووە و ئاراستەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان کراوە و ئەوە خراوەتە روو کە لەسەر راسپاردەی کۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو لێژنەی دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدراڵ بۆ مەبەستی ئامادەکردنی تەرازووی پێداچووەنەوەی یەکگرتوو پێویستە گشت ئەو یەک ژمێریارییانەی کە پەیڕەوەی سیستەمی نا مەڵبەندی دەکەن تۆماری ئاماژە پێکراو بەزووترین کات ئامادە بکەن.

روونیشکراوەتەوە کە لەکاتی نەبوونی ئەم تۆمارە لە یەکە ژمێریارییەکان ئەوا بەفەرمی داوا لە بەرێوەبەرایەتی گشتی بودجە - بەڕێوەبەرایەتی چاپەمەنییەکان بکەن بەمەبەستی دابینکردنی بڕی پێویست بۆیان.