سلێمانى.. بەهۆى کەوتنەوەى ئاگرەوە 500 دار سووتان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

سلێمانى.. بەهۆى کەوتنەوەى ئاگرەوە 500 دار سووتان

لە گوندى بێستانسوورى سەر بە ناحیەى عەربت لە پارێزگاى سلێمانى ئاگرێک کەوتەوە و بەهۆیەوە 500 دار سووتان.

هێمن کەمەرخان، گوتەبێژى پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى، بە (باسنیوز)ى ڕاگەیاند: "دواى ئەوەى ئاگادار کراین کە ئاگر لە دارستانێکى سنوورى ناحیەى عەربەت کەوتووەتەوە، دەستبەجێ مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەى سنوورەکە گەیشتنە شوێنەکە و توانرا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت".

گوتیشى: "دواى ڕووپێوکردنى زیانەکان دەرکەوت کە نزیکەی ٥٠٠ دار لە جۆرى بی و چنار سووتاون و تا ئێستاش دیار نییە کە هۆکارى ئەو ئاگرکەوتنەوەیە چى بووە".

هێمن کەمەرخان ئاماژەى بەوەش دا کە هەر ئەمڕۆ یەکشەممە  لە هەمان سنوور، کەسێک دەستگیرکرا کە هەستاوە بە هەڵکەندنى حەوت دارى بى بۆ مەبەستى لێدانى بیرو دروستکردنى کۆگاى ئاو.