پارتی کرێکارانی کوردستان ئاماری کوژراوانی خۆیان و سه‌رکرده‌کانیان ده‌شارێته‌وه و فەرماندەیەكی پێشووی ئەو حزبەش ئاماژه به‌وه ده‌کات، په‌که‌که نایه‌وێت ئاماری کوژراوانی بۆ خەڵك باس بکات.
پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که)، ئاماری کوژراوانی له خه‌ڵک ده‌شارێته‌وه، دوای راگه‌یاندنی تورکیا، که ده‌ڵێت ئه‌وه‌نده سه‌رکرده و کادیریان کوژراوه، دواتر په‌که‌که ئاماره‌که بڵاو ده‌کاته‌وه.
لەمبارەیەوە مه‌حموود ره‌ش كە پێشتر فەرماندەی سه‌ربازیی په‌که‌که بووە، بۆ (باس‌نیوز) گوتی: “به‌ڵێ په‌که‌که ئاماری کوژراوانی سه‌رکرده‌کانیان له خه‌ڵک ده‌شارێته‌وه و به‌شێک له سه‌ره‌کرده‌کانی کوژراون و تائێستاش باسی ناکه‌ن”.
گوتیشی: “به‌شی زۆری وێنه و ڤیدیۆی ئەو گه‌ریلایانەی بڵاو ده‌که‌نه‌وه که کوژراون، هی دووساڵ پێش ئێستان، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه، که نایانه‌وێت راستیی خۆیان به خه‌ڵکی بڵێن و به‌شێک له کوژراوه‌کان هی ئه‌و خێزانانه‌ن، که به زۆر براون بۆ قه‌ندیل، یان رایان کردووه، بۆیه تا ناڕەزایی له دژی په‌که‌که دروست نه‌بێت، ئاماره‌که بڵاو ناکه‌نه‌وه”.
ئەو فەرماندە سه‌ربازییەی پێشووی په‌که‌که ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: “ئه‌م سیاسه‌ته قێزه‌ونه نیگەرانیی لە نێو خه‌ڵک دروست کردووه، به‌شێکی زۆری ئەو خه‌ڵکەی ده‌چێته ناویان، دواتر دیار نامێنێت، گومانی زۆر دروست بووه، كە به‌شێکیان کوژراون و باسی ناکه‌ن، به‌شێکیشیان دیار نه‌ماون و چاره‌نووسیان دیار نییە”.