بریارە ئێوارەی ئەمرۆ یەكشەممە3/7/2022، ژمارەیەك ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەسەر پشكی حكوومەتی سعودیە بچنە ئەو وڵاتە بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج.
پەیامنێری باسنیوز ڕایدەگەیەنێت، بریارە سەعات 6ی ئێوارەی ئەمرۆ لە رێگەی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێرەوە ئەو پەرلەمانتارانە بە ئامادەبوونی كونسوڵی ئەو وڵاتەبچنە سعودیە.
گوتیشی، ئەو پەرلەمانتارانە لەسەر پشكی حكوومەتی سعودیە بۆ ئهنجامدانی فهریزهی حهج دهچنه سعودیه و ژمارەییان نزیكەی 20 پەرلەمانتاره و له زۆربەی فراكسیۆنەكانی ئۆپۆزسیۆن و دەستەڵاتن.