كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

كەركووك.. 17 تیرۆریست ده‌ستگیر كران و 59 بۆمبی چێندراویش ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا

فەرماندەی پرۆسە هاوبەشەكانی كەركووك ئاشكرای دەكات كە لە كەركووك دەستیان بەسەر 59 بۆمبی چێندراو و گرتووە و ژمارەیەك تیرۆریستی داواكراویشیان دەستگیر كردووە.

ئه‌مڕۆ 3/7/2022،فەریق عەلی فریجی، فەرماندەی پرۆسە هاوبەشەكانی كەركووك، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرا كرد، "هێزە ئەمنییەكان لە كەركووك دەستیان بەسەر 59 بۆمبی چێندراو و 7 پارچە چەك و 55 گوللەهاوەن و هەشت كاتیۆشای جۆراوجۆردا گرتووە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، له‌ هه‌مان كاتدا 17 تیرۆریستی داواكراویشیان دەستگیر كردووە و 60 كەسی تریش بەتاوانی تری جۆراوجۆر دەستگیر كراون.

ئەوەشی ئاشكرا كردووه‌، حەوت مۆڵگەی تیرۆریستانی داعشیشیان له‌ناو بردووه‌.