ئەکرەم ئۆنەن: ئێستا هەردوو جەمسەری دونیا پشتیوانیی کورد دەکەن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ئەکرەم ئۆنەن: ئێستا هەردوو جەمسەری دونیا پشتیوانیی کورد دەکەن

لە دیمانەیەکی (باسنیوز)دا سیاسەتمەدار و پسپۆڕی دیاری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە سوید، ئەکرەم ئۆنەن، دەڵێت، ئێستا کورد پێویستی بە دروستکردنی لۆبییەکی گەورەیە بۆ خۆی بۆ ئەوەی دۆزی خۆی پێشانی جیهان بدات و گوشارێکی سیاسی و دیپلۆماسی لەو وڵاتانە بکات و بتوانێت ببێتە یارێکەرێکی سیاسیی دیار لەو وڵاتانە و دەشڵێت، ئێستا وڵاتانی جیهان بە گرنگییەوە دەڕوواننە هەرێمی کوردستان.

(باسنیوز) ئێستا لەم جەنگەی جیهاندا ڕەنگە گۆڕانکاری بەسەر جیۆپۆلیتیکی ناوچەکەدا بکرێت، کورد لە کامە هاوکێشەی سیاسیدایە؟

ئەکرەم ئۆنەن: ئێستا جەنگی سێیەمی جیهانی بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ بەڕێوە دەچێت، کوردیش دەبێت لەم کات و ساتەدا بەوردی هاوکێشەکە بخوێننەوە، ناکرێت ببنە لایەنگری جەمسەرەکانی جیهان، لە لایەکەوە هیند و ڕووسیا و چین و لە لایەکی دیکەوە وڵاتانی ناتۆ و ڕۆژئاوا هەردوو لایەن دەیانەوێ پەیوەندییەکانیان لەگەڵ کورد بەهێز بن و هەردوو لایەنیش نەیانویستووە کورد ببێ بە لایەنگر، بەڵام هەردوو لایەن دەیانەوێت لە ناوچەکەدا پێگەیان بەهێزتر بێت. بۆیە دەبێت کورد لەو یارییەدا بەوردی و شارەزایی مامەڵە بکات.

(باسنیوز) ئێستا ڕووسیا-ئەمریکا هەردووکیان پەیوەندییان لەگەڵ کورد باشە و پشتگیریی دۆزی کورد دەکەن، کەم وڵات هەیە هەردووکی ئەم وڵاتانە پشتگیریی بکەن؟ پێت وایە کورد چێ بکەن؟

ئەکرەم ئۆنەن: ئێستا ڕووسیا دەیەوێت پێگە و نفووزی بەهێزتر بێت لە ناوچەکە، ڕووسەکان دەیانەوێت ئەو سنوورانەی لە جەنگی دووەمی جیهانی دانراون، لاببرێن، هەرچەندە ئەو باسی دۆنباس دەکات، بەڵام ئەمە بۆ هەرێمی کوردستانیش گرنگە، چونکە ڕووسیا پێی وایە ئەو گەلانەی دەیانەوێت سەربەخۆ بن، دەبێت ڕێگەیان پێ بدرێ و هەموو ئەو سنوورانە لاببرێن کە بە دەستکرد  دانراون، بەڵام ئینگلز و فەرەنسییەکان، بەپیچەوانەوە دەیانەوێت ئەو سنوورانە پارێزراو بن، بۆچوونی کورد و ڕووسییەکان وەک یەک وایە بە لابردنی سنوورەکان، ئەمەش بۆ کورد باشە، ئێستاش کورد داوای سەربەخۆیی دەکات.

(باسنیوز) پێویستە هەرێمی کوردستان چی بکات بۆ ئەوەی بچیتە سەر نەخشەی سیاسیی جیهانی؟

ئەکرەم ئۆنەن: هیشتا دیار نییە لە ناوچەکەدا کێ دەبێتە براوەی هێز، بەڵام دەبێت کورد پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ ئەمریکا و ڕووسیادا بەهێزتر بکات و وەک چۆن وڵاتێکی وەک تورکیا ئەندامی ناتۆیە و هاوسەنگیی سیاسیی خۆی پاراستووە لە ناوچەکەدا، دەبێ کوردیش وا بکەن و هاوسەنگیی سیاسیی خۆیان بپارێزن و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ وڵاتانی دیکەش بەهێزتر بکەن و ئێستاش هەرێمی کوردستان ناوەندێکی بەهێزی دیپلۆماسییە و فۆکسێکی جیهانییش لەسەریەتی و وڵاتان بە گرنگییەوە دەڕواننە هەرێمی کوردستان.

(باسنیوز) کورد چۆن لۆبی بکات بۆ ئەوەی بتوانێت گوشاری دیپلۆماسی بەهێزتر هەبێت لە جیهاندا؟

ئەکرەم ئۆنەن: کورد ڕەوەندێکی گەورەی لە ئەورووپا هەیە، بەڵام جێگای داخە نەیتوانیوە لۆبیی گەورە دروست بکات، دیاسپۆرای کوردی خەریکی کاری حزبایەتییە، دەبێت کورد لۆبییەکی گەورەی نیشتمانی و نەتەوەیی هەبێت بۆ ئەوەی دۆزی کورد بە جیهان پێشان بدرێت و دەبێت ئەو کەسانەی کاریگەرییان هەیە لە سیاسەتی ئەورووپادا دەستپێشخەری بکەن و لۆبییەک دروست بکەن، چونکە ئەوەی ئێستا بۆ کورد لە جیهاندا گرنگە، دروستکردنی لۆبی و گوشارخستنە سەر سیاسەتی ئەو وڵاتانەیە بۆ ئەوەی پشتیوانیی دۆزی کورد بکەن لە جیهاندا تاکوو بتوانین ئەم ستاتۆیە بپارێزین و ببینە خاوەنی زیاتر لەم دەستکەوتە.