عەلی باباجان: مومكین نییە لە هەڵبژاردنی داهاتوودا چاوپۆشی لە بوونی هەدەپە بكەین
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

عەلی باباجان: مومكین نییە لە هەڵبژاردنی داهاتوودا چاوپۆشی لە بوونی هەدەپە بكەین

عەلی باباجان، سەرۆكی پارتی دەوا لە توركیا، پێی وایە پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە)، فاكتەرێكی گرنگە لە هەڵبژاردنی داهاتووی توركیادا، بۆیە وەكوو ئۆپۆزسیۆنی توركیا، مومكین نییە چاوپۆشی لە بوونی هەدەپە بكەن.

باباجان، لە دەمەتەقێیەكدا لەگەڵ چەند ڕۆژنامەنووسێكی توركیا، باسی لە گرنگیی هەدەپە كردووە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی توركیا.

باباجان دەڵێت: ”تاوەكوو ئێستا ئێمە وەكوو ئۆپۆزسیۆن، هیچ دیالۆگێكمان لەگەڵ هەدەپەدا نەبووە، بەڵام جارێ گرانە باس لەوە بكەین، ئاخۆ لە داهاتوو دانوستان لەگەڵ هەدەپە دەكرێت بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی توركیا؟“

باباجان، پیرۆزبایی لە هەدەپە كرد بە بۆنەی كۆنگرەی پێنجەمیانەوە و دەڵێت، وەكوو پارت هەردوو جێگری خۆی ناردووەتە كۆنگرە.

لەبارەی ڕێككەوتنی پارتە ئۆپۆزسیۆنەكانی توركیا بۆ دەستنیشانكردنی یەك بەربژێر بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆكایەتیی توركیا، باباجان ئاماژەی دا، ئەگەر ڕێك نەكەون لەسەر بەربژێرێك، هەر پارتە و بەربژێری خۆی دەبێت.