كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

مامۆستایان و قوتابیانی زانکۆی سەڵاحەددین ڕێز لە مامۆستا کوژراوەکانیان دەگرن

بەمەبەستی دەبڕینی سۆز و وەفاو ڕێزگرتن لە گیانیان، ئەمڕۆ قوتابیان و مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێژەکانی زانۆی سەڵاحەددین لەبەرەدەم کۆلێژەکانیان بە بێدەنگی وەستان.

ئەوان هیچ لێدوانێکیان بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن نەدا، چونکە وەک ئاماژەیان بۆ کرد بە بێدەنگی ڕێز لە ئاستی زانست و هەوڵ و ماندووبوونی ئەو دوو مامۆستایە دەگرن کە لە ماوەی ڕابردوودا خزمەتی ڕەوتی زانستیان کردووە.

ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو، قوتابییەکی کۆلێژی یاسای زانکۆی سۆران دوو مامۆستای زانکۆی سەڵاحەددینی کوشت، کە یەکیان پ.د. کاوان گەردی، ڕاگری کۆلێژی یاسا و ئەوی تریان، ی.پ.د.ئیدریس حەمەخان، مامۆستای کۆلێژی ئەندازیاری بوو.