نرخی خۆراك لە فڕۆكەخانەی ئیستانبوڵ زۆر بەرز بووەتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

نرخی خۆراك لە فڕۆكەخانەی ئیستانبوڵ زۆر بەرز بووەتەوە

یەك هەمبەرگەر 110 لیرەیە

لە فڕۆكەخانەی ئیستانبوڵ، نرخی خواردن و ئاو و پێپسی بە جۆرێك بەرز بووەتەوە کە نرخەكان بووەتە هەواڵی زۆربەی میدیا ناوخۆیی و جیهانییەكان.

لە فڕۆكەخانەی ئیستانبوڵ، نرخی نیو لیتر ئاوی خواردنەوە 31 لیرەیە، یەك پێپسی 63 لیرەیە، ئەمەش بە بەراورد بە پێشووتر نرخەکەیان زۆر بەرز بووەتەوە.

میدیاكانی توركیا بڵاویان كردووەتەوە، نرخی خواردن و خواردنەوە لە فڕۆكەخانەی ئیستانبوڵ، گیرفانی هاووڵاتی دەسووتێنێت، چونكە بە شێوەیەكی بەرچاو گران بووە.

یەك لەفەی هەمبەرگەر، نرخەكەی گەیشتووەتە 110 لیرەی توركی، هەروەها پیتزایەكی گەورە، نرخەكەی 350 لیرەی توركییە.

لە توركیا بە شێوەیەكی گشتی نرخی خۆراك گران بووە، بەڵام لەناو فڕۆكەخانەی ئیستانبوڵ، گرانیی نرخەكان ئەوەندە زۆرە، لە سۆسیالمیدیا دەنگۆی ناوەتەوە و داوا دەكەن كە ڕێگەچارەیەك بۆ ئەو گرانییە بدۆزرێتەوە.