کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی کوردستان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی کوردستان

وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 كاتژمێرى داهاتووى سه‌رجه‌م پارێزگاكان بڵاو کرایه‌وه‌.

ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 3/7/2022، وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک، هه‌روه‌ها خێرایى با لەسەر بەشێک لە ناوچەکانى پارێزگاى سلێمانى زیاد ده‌بێت.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، سبەی دووشه‌ممه‌ 4/7/2022، له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆزێکى کەم لەسەر بەشێک لە سنوورى پارێزگاى کەرکووک و گەرمیان و ناوچەکانى باشوورى پارێزگاى هەولێر.