جووتیارە نموونەییەکەى پارێزگاى هەڵەبجە لە داهێنانە کشتوکاڵییەکان بەردەوامە و نوێترین بەرهەمى سێوێکى سوورە کە ڕەنگى ناوەوەیشى سوورە.
لەوبارەیەوە، ئازاد محەمەد، جووتیارە نموونەییەکە بۆ (باسنیوز) گوتى: "ئەو سێوە کە بە توێکڵ و گۆشت و ناوکەوە ڕەنگێکی سووری جوانی هەیە لەسەر داری بەهێ موتوربەمان کردووە و تامێکى تایبەت و جیاوزاى هەیە".
گوتیشى: "جگە لەو سێوە هەر لەسەر دار بەهێیەکە چەندین جۆر میوەی جیاواز موتوربە کراوە کە بەشێکیان ئێستا بەریان پێوەیە، وەک دوو جۆر گۆیژ، چوار جۆر هەرمێ، چوار جۆر سێو، ئەزگێڵ، هەنگی دونیا، گوڵ، بەهێ و چەند بەرهەمێکى دیکە کە چاوەڕێى پێگەیشتنیانم''.