گوتەبێژى پۆلیسى ڕاپەڕین ئاشکرای کرد کە هەڵمەتی دەستگرتن بەسەر چەکى بێ مۆڵەتییان چڕتر کردووەتەوە و ڕۆژانە بازگەى کاتى دادەنێن.
شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژى پۆلیشى ڕاپەڕین بە (باسنیوز)ى ڕاگەیاند: "دواى بڕیارەکەى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بۆ بنەبڕکردن و قەدەغەکردنى چەکى بێ مۆڵەت، ئەمڕۆ هێزەکانمان لە بەشی پۆلیسی فریاکەوتن بە هاوبەشی هێزە ئەمنییەکانی سنووری ئیدارەی راپەڕین مەفرەزەی هاوبەشیان پێکهێنا لە چەند شوێنێکی دەوروبەری شاری رانیە بازگەی کاتییان دانا".
گوتیشى: "لە میانەدا رێککاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانە دەگرینە بەر کە چەکی بێ مۆڵەتیان پێیە، جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە کاریگەری بەرچاوی دەبێت لە کەمکردنەوەی تاوان و توندوتیژی".