10 خاڵی گرنگ بۆ دابەزاندنی كێش
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

10 خاڵی گرنگ بۆ دابەزاندنی كێش

 

پسپۆڕان لەمەڕ ئەو كەسانەی كێشی جەستەیان زۆرە، ئاشكرای دەكەن، تەنیا بە رەچاوكردنی دە خاڵ، دەبنە خاوەن لەش و لارێكی رێك و پێك و جوان. ئەو خاڵانە، كە پێویستە گرنگییان پێ بدەی، سەبارەت بە كەمكردنی كێشی لەشت، بریتین لە:

١- پێویستە نانی بەیانییانت پڕ پرۆتین بێ و بەیانییان سوود لە خواردنی ئەو خۆراكانە وەربگرە، كە دەوڵەمەندن بە پڕۆتینی خۆراكی. بە خواردنی پرۆتین، چیتر جەستەت پێویستی بە كالۆریی زۆر نابێت.
٢- پارێز بكە لە خواردنی خواردنەوە غازییەكان و ئاوی میوەی ناسروشتی و شیرین.
٣- نیو كاتژمێر پێش خەوتن و ژەمەكان سوود لە خواردنەوەی چەند پەرداخێك ئاو وەربگرە، ئەم كارە كاریگەریی زۆری هەیە لەسەر كەمكردنەوەی كێش.
٤- زیاتر سوود لەو خۆراكانە وەربگرە، كە كاریگەرییان هەیە لەسەر دابەزاندنی كێشت.(سەوزەی پەلكدار، سووپ، ماسی سالموون، ئاڤاكادۆ، سركەی سێو، چەرەزات...).
٥- سوود لەو خۆراكانە وەربگرە، كە دەوڵەمەندن بە فیبریی خۆراكی.
٦- رۆژانە چا و قاوە بخۆرەوە، چونكە كافیینی قاوە و چا كاریگەریی هەیە لەسەر دابەزاندنی كێشی جەستە.
٧- زیاتر سوود لەو خۆراكانە وەربگرە، كە سروشتی و تەندروستن و پارێز بكە لە خواردنی خێرا و خۆراكی قوتوو.
٨- لە كاتی نانخواردندا بە پەلە و خێرا نان مەخۆ و هەوڵ بدە خواردنەكەت بە ئارامی بخۆی، چونكە بە بە ئارامی خواردن زووتر هەست بە تێربوون دەكەیت.
٩- لە قاپی گەورەدا نان مەخۆ، هەرچەندە قاپەكەت بچووكتر بێ، بێدەستی خۆت خواردنی كەمتریش دەخۆیت.
١٠- شەوانە باش بخەوە، چونكە كەمیی خەو خۆی هۆكارێكە بۆ زۆربوونی كێش.