كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

نمایشی فیلمی "ئاتابای" له سینەماكانی هەرێمی كوردستان دەست پێدەكات

 

نمایشی گشتی فیلمی سینەمایی "ئاتابای" لە دەرهێنان و بەرهەمهێنانی نیكی كەریمی ئەستێرەی ناوداری سینەمای ئێران لە لە سینەماكانی سلێمانی، هەولێر و دهۆك لە هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات.

نمایشی گشتی فیلمی سینەمایی "ئاتابای" Atabai لە دەرهێنان و بەرهەمهێنانی نیكی كەریمی، ئەستێرەی به ناوبانگی سینەمای ئێران، لە نووسینی هادی حەجازی فەر و نیكی كەریمی و بە ڕۆڵ بینینی هەندێك لە ئەكتەرە ناودارەكانی سینەمای ئێران، لەوانە هادی حەجازی فەر دوای بەشداری له فێستیڤاڵه نێودەوڵەتییەكان فیلم و نمایش له وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان، لە "ئێمپایێر"ی فامیلی مۆڵ لە شاری هەولێر و هەروەها لە سینەمای "دهۆك مۆڵ" لە شاری دهۆك دەست پێدەكات.

"ئاتابای"، بەرهەمی ساڵی 2019 بە بەرپرسیاری محەمەد تۆریوەریان، بە هەماهەنگی خاتوو مێهری فەریقی بەرپرسی كۆمپانیای كلاسی ڤیژن، بە هاوكاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و دەرهاتووە.

ئەم فیلمە كە یەكەمین جار، لە سی و هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی فەجر نمایشكرا و كاندیدی وەرگرتنی سیمورغی بلوورین لە 5 بەش و هەروەها فیلمی هەڵبژاردەی ڕخنەگران و نووسەرانی گۆڤاری مانگانەی فیلم لە ژمارەی ڕەشەمەی ساڵی 2019 بوو، لە كۆمەڵێك فێستیڤاڵی جۆراوجۆری نێودەوڵەتی فیلم.