وەزیری پەروەردە: 16 ملیۆن کتێبی نوێ چاپ دەکەین
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

وەزیری پەروەردە: 16 ملیۆن کتێبی نوێ چاپ دەکەین

 

وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد کە بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2022 - 2023، نزیکەی 16 ملیۆن کتێبی نوێ چاپ دەکەن.

ئالان حمە سەعید، وەیزیری پەروەردە بڵاویکردەوە: "پلانی ئامادەسازیی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2022 - 2023 بە هەوڵی بەرپرسانی پەروەردەیی و سەرپەرشتیاران و بەرێوەبەر و یاریدەدەر و مامۆستایان بەباشی جێبەجێ دەکرێت".

ئاماژەشی بەوەداوە: "نزیکەی 16 ملیۆن کتێبی نوێ چاپ دەکەین، بۆ ئەم مەبەستەش نیوەی کتێبەکانی خوێندن تاوەکوو ئێستا چاپکراون و پێش دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن سەرجەم کتێبەکان دابەش دەکرێن بەسەر ناوەندەکانی خوێندن".