بۆ پێدانی دەرفەتی زیاتر تۆمارکردن لە فۆڕمی کرێنشینان بۆ دوو ڕۆژی دیکە درێژ کرایەوە.
راگەیاندنی دەستەی وەبەرھێنان، بڵاوی کردەوە، لەسەر داوای ھاووڵاتییان و ئەوانەی تاوەکو ئێستا نەیانتوانیوە فۆڕمەکە پڕبکەنەوە، دەستەی وەبەرھێنان ، بۆ ماوەی دوو رۆژی دیکە ، فەڕمەکە بەردەست دەخات و جەختی کردووەتەوە ھاووڵاتییان دەتوانن سوود لەو دەرفەتە ببینن و خۆیان تۆمار بکەن.
بڕیاری سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ ھەژار و كەمدەرامەت و كرێچییان 20هەزار شوقە دروست دەكرێت.
بەپێی داتاکانی دەستەی وەبەرهێنان، تاوەکوو ئێستا زیاتر لە 100 هەزار کەس فۆڕمی شوقەکانیان پڕ کردووەتەوە.
د.محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێان ڕایگەیاند: "فەرمانێک لە سەرۆکی حکوومەت دەرچووە لە27ی 6، ئەرکی لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ دیاریکردنی ناوی ئەو کەسانەی فۆڕمیان پڕ کردووەتەوە، پارێزگا و ئیداره سەربەخۆکان بەدواداچوون بۆ ناوەکان دەکەن بزانن سوودمەندن یان شایستەن، هەر ئەوانیش شوێنی دروستکردنی شوقەکان دیاری دەکەن، دەبێ شوێنێک دەسننیشان بکرێ، نزیکی شار بێت و خزمەتگوزارییەکانی لێوە نزیک بێت".
بەپێی داتایەك كە دەست (باسنیوز) كەوتووە، یەكەكانی نیشتەجێبوون بەم شێوەیە لە چوارچێوەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكاندا دابەش كراوە.
ژمارەی یەكەكانی نیشتەجێبوون:
- بۆ ھەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، شهش ههزار و 800 یەكەی نیشتەجێبوون.
- بۆ سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكان ههشت ههزار و 600 یەكەی نیشتەجێبوون.
- بۆ دھۆك و زاخۆ چوار ههزار و 600 یەكەی نیشتەجێبوون.