كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

رووداوێکی دڵتەزێن لە چەمی ماوەت رووی دا

سێ گەشتیار چوونەتە چەمی ماوەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی و یەکێکیان خنکا و دوو گەشتیارەکەی دیکەش گیرییان خواردووە.

بەپێ ئەو زانیارییانەی دەست (باسنیوز) کەوتووە، کاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، سێ هاووڵاتی بەمەبەستی گەشت و سەیران دەچنە چەمی دوو چۆمانەی شارۆچکەی ماوەت، لەکاتی بەردانەوەی ئاوی زێی بچووک کەسێکیان کەتەمەنی لەنێوان 30 بۆ 35 ساڵ دایە، ئاوەکە دەیبات و دەخنکێت، ھەروەھا هاوڕێکەشی پەڕیوونەتە ئەو بەرەوە و گیریانخواردووە.

هەر بەپێی زانیارییەکان ئێستا تەرمی گەنجە خنکاوەکە لەنەخۆشخانەی ماوەتەوە دەبرێتە پەیمانگای پزیشکی دادوەری سلێمانی، ھەروەھا تیمێکی مەلەوانی سەرقاڵی ڕزگارکردنی دوو گەنجەکەی دیکەن.

خنکانی ئەوگەنجە لەدوای ئەوەدێت مانگی سێی ئەمساڵ سێ گەنجی دیکە لە سنووری شارۆچکەی ماوەت خنکان، دوای دوو ھەفتە تەرمەکامیان لەلایەن تیمێکی مەلەوانی تەقتەقەوە دۆزرانەوە.