بەبۆنەی جەژنی قوربان، هەفتەی داهاتوو به تهواوى لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشوو دەبێ.
بەپێی ڕۆژژمێری فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەفتەی داهاتوو به تهواوی پشوو دەبێ، لە 10/7/2022 تاوەکوو 13ی 7 پشووی جەژنی قوربانە، ڕۆژی 14ی 7 ڕۆژی ڕاگەیاندنی کۆماری عێراقە و ئەویش پشووی فەرمییە، پێشتر، بەههمان شێوە پشووی جەژنی ڕەمەزانیش، یەک هەفتە بوو.
لای خۆیەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئەنجوومەنی وەزیرانی ههرێمى کوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "بەپێی ڕۆژژمێرەکە پشووەکان دیاری کراون، سبهى یەکشەممە یان ڕۆژى دووشەممە بە فەرمی پشووی جەژن بڵاو دەکەینەوە".
پێشتر د. جووتیار عادل، گوتەبێژی فهرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕایگەیاندبوو: "حكوومەتی هەرێمی كورستان ڕۆژژمێری فەرمیی خۆی هەیە، ڕۆژژمێرەكە لەسەر ماڵپهڕی فەرمیی حكوومەت دانراوە، ئەو پشوانەی فەرمین و بە بڕیاری حكوومەت و پەرلەمانی كوردستان بە پشوو هەژمار كراون، دیاری كراون، ئەوانەیشی تەنیا بۆنەن و پشوو نین، ئاماژەیان بۆ كراوە و ساڵانەش ڕۆژژمێرەكە نوێ دەكەینەوە".
شایهنى باسه، ڕۆژى شهممه 9/7/2022، یهكهم ڕۆژى جهژنى قوربانه.