ئەمڕۆ شەممە 2/7/2022، دوایەمین وادەیە بۆ پڕكردنەوەی فۆرمی یەكەكانی نیشتەجێبوون كە بە بڕیاری سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ ھەژار و كەمدەرامەت و كرێچییان دروست دەكرێت.
لەم بارەیەوە، محەمەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرھێنان، بە میدیاكانی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ دوایەمین وادەی پڕكردنەوەی فۆرمەكەیە و دەبێت لە ماوەی دوو ساڵدا یەكەكان تەواو بكرێن.
گوتیشی: بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، دەبێت یەكەكان لە نزیك شارەكان و شوێنی گونجاو و نزیك ڕێگاكان دروست بكرێن.
بەپێی داتاکانی دەستەی وەبەرهێنان، تاوەکوو ئێستا زیاتر لە 100 هەزار کەس فۆڕمی شوقەکانیان پڕ کردووەتەوە و ئەمڕۆش وادەی خۆتۆمارکردن کۆتایی دێت.
پێنجشهممهى ڕابردوو 30/6/2022، محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێان ڕایگەیاند: "فەرمانێک لە سەرۆکی حکوومەت دەرچووە لە27ی 6، ئەرکی لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ دیاریکردنی ناوی ئەو کەسانەی فۆڕمیان پڕ کردووەتەوە، پارێزگا و ئیداره سەربەخۆکان بەدواداچوون بۆ ناوەکان دەکەن بزانن سوودمەندن یان شایستەن، هەر ئەوانیش شوێنی دروستکردنی شوقەکان دیاری دەکەن، دەبێ شوێنێک دەسننیشان بکرێ، نزیکی شار بێت و خزمەتگوزارییەکانی لێوە نزیک بێت".
بەپێی داتایەك كە دەست (باسنیوز) كەوتووە، یەكەكانی نیشتەجێبوون بەم شێوەیە لە چوارچێوەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكاندا دابەش كراوە.
ژمارەی یەكەكانی نیشتەجێبوون:
- بۆ ھەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، شهش ههزار و 800 یەكەی نیشتەجێبوون.
- بۆ سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكان ههشت ههزار و 600 یەكەی نیشتەجێبوون.
- بۆ دھۆك و زاخۆ چوار ههزار و 600 یەكەی نیشتەجێبوون.