بە وێنە و ڤیدیۆ.. ئیسرائیل چەند پێگەیەكی لە سووریا مووشەكباران كرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

بە وێنە و ڤیدیۆ.. ئیسرائیل چەند پێگەیەكی لە سووریا مووشەكباران كرد

 

بەیانیی ئەمڕۆ شەممە 2ی تەمووزی 2022، سوپای ئیسرائیل چەند پێگەیەكی سەر بە حزبوڵای لوبنانی لە باشووری ناوچەی (تەرتووس) مووشەكباران كرد.

لە راگەیاندراودێكیشدا وەزارەتی بەرگریی سووریا رای گەیاند، ئیسرائیل مووشەكەكانی لەسەر دەریای ناوەڕاستەوە بە ئاراستەی تەرابلووسی لوبنان هەڵداوە و لە باشووری تەرتووس كە ناوچەیەكی كەناریی سووریایە، چەند شوێنێكی كردۆتە ئامانج.

هەر بەپێی راگەیاندراوەكەی وەزارەتی بەرگریی سووریا، مووشەكبارانەكە بۆتە هۆی برینداربوونی دوو كەسی مەدەنی كە یەكێكیان ژنە، لەگەڵ هەندێك زیانی ماددی.

لە ناوەڕاستی ئاداری 2011ەوە تاوەكوو ئێستا، ئیسرائیل سەدان جار بە مووشەك و فڕۆكە هێرشی كردۆتە سەر سووریا و بە شێوەیەكی گشتی پێگەكانی سووپای سووریا و ئەو شوێنانەی كە هێزەكانی سەر بە ئێران و حزبوڵای لوبنانییان تێدایە، كردۆتە ئامانج.

هەرچەندە میدیاكانی سەر بە رژێمی سووریا چەند وێنە و ڤیدیۆیەكیان بڵاو كردۆتەوە و بانگەشەی ئەوە دەكەن كە ئەو شوێنەی كراوەتە ئامانج شوێنێكی مەدەنییە، بەڵام میدیاكانی سەر بە ئۆپۆزسیۆنی سووریا باس لەوە دەكەن، پێگەكانی سەر بە میلیشیای حزبوڵای لوبنانی مووشەكباران كراوە.

Image

Image