كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

سروشتی گوندی باراوە لە ناحیەی ناودەشتی پشدەر

"گوندەكە لەسەر شێوەی خۆی ماوەتەوە"

بەهۆی بوونی ئاوێكی زۆر و جوانیی دیمەنی دڵڕفێنەوە، گوندی باراوە لە ناحیەی ناودەشت بە ئاوەدانی ماوەتەوە و جووتیاران دوای سوودوەرگرتن لێی، ئاوەكە بە شوێنی بەرزدا بەردەدەنەوە کە شێوەی تاڤگەیەكی بچووكی دروست كردووە و ئەوەش بووەتە جێی سەرنجی گەشتیاران.

لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە پڕۆژەكانی تۆڕی ئاو و كارەبا گەیەندراوەتە گوندەكە و ئەو هۆكارانەش وای كردووە کە گوندە بە ئاوەدانی و لەسەر شێوەی خۆی بمێنێـتەوە.

وێنەكان لەلایەن فۆتۆگرافەری دیاری سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین (عەبدولكەریم مەحموود) گیراون و پێشكەشی (باسنیوز) كراون.