كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

ئه‌وه‌ی پێوەری زیرەكی بەستبێ و هاوبەشیی كارەبای نەكردبێت، كارەباكەی كەم دەكرێتەوە

گوتەبێژی كارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، هەر هاووڵاتییەك پێوەری زیرەكی كارەبای بۆ بەسترابێت و خۆی وەك هاوبەشی كارەبا تۆمار نەكرابێت، بڕەكارەباكەی كەم دەكرێتەوە تا ئەو كاتەی خۆی تۆمار دەكات.

سیروان محەمەد،گوتەبێژی كارەبای سلێمانی بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "داوامان كردووە ئەو  هاووڵاتیانەی کارەبایان ڕاكێشاوە و پێوەری زیرەکیان بۆ بەستراوە، بەڵام بە فەرمی هاوبەشی كارەبایان نەکردووە و خۆیان تۆمار نەكردووە، لە ماوەی مانگێكدا سەردانی هۆبەکانی فرۆشتنی وزەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی کارەبا بکەن بۆ تۆمارکردن و هاوبەشیكردن بەشێوەری فەرمی".

گوتیشی: "بەپێچەوانەوە کارەباکەیان کەم دەکرێتەوە و تا مامەڵەی هاوبەشیکردنەکەی بە فەرمی تەواو دەبێت، هەر هاوبەشێک دەستکاری پێوەرە زیرەکەکە بکات، رووبەرووی رێکاری یاسایی دەبێتەوە".