كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین: ده‌ستمان به‌جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت كرد

 ئیدارەی ڕاپەڕین ڕایگەیاند بە مەبەستی جێبەجێكردنی بڕیاری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان تایبەت بە بنبڕكردنی دیاردەی چەكفرۆشتن، ڕێوشوێنی پێویست دەگرنە بەر.

عومەر حاجی، گوتەبێژی ئیدارەی ڕاپەڕین بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند:" بە مەبەستی جێبەجێكردنی فەرمانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان  و بە ئامانجی سنووردارکردنی دیاردەی ناشارستانیی چەکهەڵگرتن، ئیدارەی ڕاپەرین لەگەڵ لیژنەی باڵای ئەمنیی راپەرین گفتوگۆ و ڕێوشوێنی پێویستی دەست پێكردووە".

گوتیشی: "لە بەرنامە و پلانەكەدا گرنگی جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە بۆ پاراستنی ئەمنییەت و ئاسایشی هاووڵاتیان و کەمکردنەوەی رووداوی نەخوازراوی کوشتن و هەڵکوتانە سەر خەڵک تەئکیدی لێ کرایەوە و لایەنە پەیوەندیدارەکان راسپێردران بە وردی میکانیزمی گونجاو و کردەیی بۆ جێبەجێکردنی بگر نەبەر ".