ئەمڕۆ پێنجشەممە د.فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق رای گەیاند بەغدا ئامادەیە زەمینەیەكی گونجاو بۆ دانوستاندنی سیاسیی ئێران و سعوودیە دابین بكات.
د.فوئاد حوسێن لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ حسێن ئەمیر عەبدوللەهیان وەزیری دەرەوەی ئێران دووپاتی كردەوە كە ئامادەن بۆ ئامادەكاری و ئاسانكاری بۆ دانوستاندنی سیاسی لە نێوان سعوودیە و ئێران.
لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئێران سوپاسی هاوتا عێراقییەكەی كرد لە بەرانبەر یارمەتیدانی گەشتكردنی حاجیانی ئێران.