وه‌زیری پێشووی دادی هه‌رێم و سه‌رۆكی لێژنه‌ی یاسایی‌ی له خوله‌كانی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان، كه خۆیشی یه‌كێك بوو له ئه‌ندامه كاراكانی ده‌رچوونی یاسای مۆڵه‌تی چه‌ك له په‌رله‌مانی كوردستان، باس له بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت ده‌كات بۆ داخستنی بازاڕه‌كانی چه‌ك و قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌ڵگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت. ئه‌وه‌ش ده‌خاته روو “ئه‌م بڕیاره گرنگیی خۆی هه‌یه”.
شێروان حه‌یده‌ری، وه‌زیری پێشووی دادی هه‌رێم، بۆ (باس‌نیوز) گوتی: "بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت گرنگه، مادام یاساكه چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردن، ده‌بێت ئه‌م شتانه بكرێت، یه‌كه‌م: كڕین و فرۆشتنی چه‌ك و بازاڕی چه‌ك به‌پێی یاسای پێشوو قه‌ده‌غه بوو، بۆیه ئێستا وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌بێت رێكخستنه‌وه‌ی بۆ بكات. دووه‌م كۆنتڕۆڵكردنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت و سنووردار بكرێت و نەمێنێت و رێگای قاچاغی لێ دابخرێت. سێیه‌م: پێداچوونه‌وه بە چه‌كی به مۆڵه‌تیشدا بكرێت و نه‌درێته هه‌موو كه‌س. چواره‌م: هێزه‌كانی ئه‌منی بۆیان هه‌یه چه‌ك هه‌ڵگبرن، به‌ڵام له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وه كه‌س بۆی نییه چه‌ك هه‌ڵبگرێت و مامه‌ڵه‌ی كەسیی پێوه بكات”.
گوتیشی: “ده‌بێت كۆنترۆڵی بازاڕی ئۆنلاین بكرێت، له یاسای ژماره‌ی 16ی ساڵی 1993 ئەوە قه‌ده‌غه كراوه، كە چه‌ك كڕین و فرۆشتنی پێوه بكرێت، بۆیه گرنگه په‌یامه‌كەی سه‌رۆكی حكوومه‌ت به‌زوویی جێبه‌جێ بكرێت و ده‌بێت وه‌زاره‌تی ناوخۆ رێكاره‌كان توند بكات، هەروەها سه‌رجه‌م حزبه‌كان پێداچوونه‌وه به بابه‌تی چه‌كدا بكه‌ن، حزبه‌كان به‌پێی یاسا له‌سه‌ر میلاكی حكوومه‌ت پاسه‌وانیان بۆ دانراوه، لەدەرەوەی ئه‌وانه بە هیچ پاساوێكەوە ناكرێت هیچ كادیرێكی حزبی چه‌ك هه‌ڵبگرێت”.
سه‌رۆكی لێژنه‌ی یاسایی‌ی له خوله‌كانی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان، راشی گه‌یاند: “ده‌بێت ئه‌م یاساییه گشتگیر بێت، ناكرێت هەر له سه‌نته‌ری شاره گه‌وره‌كان بێت، بەڵكوو بۆ هه‌موو جوگرافیای كوردستان بێت، به قه‌زا و ناحیه‌كانه‌وه، ده‌بێت هاووڵاتییان و حزبه‌كان و رێكخراوه‌كانیش لە ئاستێكی فراواندا پشتیوانیی ئه‌و بڕیاره‌ی كاك مه‌سرور بارزانی بكه‌ن، چونكه په‌یوه‌ندیی به ئاساییشی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه هه‌یه”.