ئەمڕۆ پێنجشەممە تاڤگه عومه‌ر به‌رێوه‌به‌ری گشتیی مافی مرۆڤ باسی له بریاره‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت كرد لەبارەی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی بێ مۆڵه‌تەوە و به هه‌نگاوێكی گرنگی وەسف كرد.
لەمبارەیەوە تاڤگه عومه‌ر بە (باس‌نیوز)ی راگەیاند بریارێكی گرنگ بوو له كاتی پێویست درا، ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت كۆمه‌لێك رووداوی كوشتن و له‌ناوبردن له كوردستان تۆمار كراون، كه به‌شێكی زۆریان به‌هۆی چه‌كه‌وه بوون و چه‌كه‌كانیش بێ مۆڵه‌ت بوون، گرنگه ئه‌و یاسایەی له په‌رله‌مان ده‌رچووه، سه‌رجه‌م برگه و ماده‌كانی وه‌ك خۆیان جێبه‌جێ بكرێن.
دەشڵی نابێت چاوپۆشی له هیچ كه‌س و لایه‌نێك بكرێت بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایه و ده‌بێت رێگا لە چه‌كی بێ مۆڵه‌ت بگیرێت، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له‌ناو پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كانن و ئه‌وانه‌ش كە له ده‌ره‌وه‌ی مۆڵه‌تی حكوومه‌ت چه‌كیان به‌ده‌سته‌وەیه.
هەروەها گوتی ئەمەش پێویستی به هه‌ڵمه‌تێكی هۆشیاری فراوان هه‌یه و دەبێ مه‌ترسییه‌كانی هه‌ڵگرتنی چه‌ك بۆ خه‌ڵك روون بكرێته‌وە، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له رێكاره گرنگه‌كان، خاڵی دواتر داخستنی بازاری چه‌ك فرۆشتنه، چونكه ئه‌و مامه‌ڵه‌یەی به چه‌كه‌وه ده‌كرێت كاریگه‌ری خراپی هه‌بووه له‌سه‌ر خراپ به‌كارهێانی چه‌ك، چونكه به‌شێكیان به نیه‌تی خراپ به‌كارده‌هێنرێن، ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه‌ی مۆڵه‌تیان پێ دراوه، به‌تایبه‌ت لایه‌نه سه‌ربازییه‌كان، دوای ده‌وامی فه‌رمی چه‌كەكانیان له شوێنه سه‌ربازییه‌كان به‌جێ بهێڵن و چەك نه‌چێته ناو ماڵانه‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو "له‌سه‌ر رۆشنایی بریاره‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت، ده‌بێت رێكاری توند بگیرێته به‌ر و به‌پێی ئاماره‌كانی ئێمه له %60ی تاوانه‌كان له كوردستان به‌چه‌ك كراون و ده‌بێت هه‌وڵی ته‌واو بده‌ین بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره و خه‌ڵك پشتیوانی حكوومه‌ت بكه‌ن بۆ ئه‌م بریاره، چونكە كاریگه‌ری زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی تاوان".