داهاتی نەوتی عیراق11 ملیار و 477 ملیۆن دۆلار تێدەپەڕێنێ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

داهاتی نەوتی عیراق11 ملیار و 477 ملیۆن دۆلار تێدەپەڕێنێ

داهاتی نەوتی عێراق بۆ مانگی پێنجی ئەمساڵ گەیشتووتە 11 ملیار و 477 ملیۆن و 496 هەزار دۆلار.

ئەمڕۆ پێنجشەممە30ی 6ی 2022، كۆمپانیای سۆمۆی تایبەت بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق، داهات و فرۆشی نەوتی بۆ مانگی پێنجی رابردووی بڵاوكردەوە و ئاماژە بەوە کراوە، كە لەلایەن 35 كۆمپانیای جیهانییەوە نەوتی عێراق هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان كراوه‌.

داتاكانی كۆمپانیای سۆمۆ دەریان خستووە، بڕی 102 ملیۆن و 303 هەزار بەرمیل نەوت فرۆشراوە و داهاتەكەی گەیشتووەتە 11 ملیار و 477 ملیۆن و 496 هەزار دۆلار.

بە پێی ئامارەکانی سۆمۆ، بڕی نەوتی هەناردەكراو و لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق زیاتر بووە لە 98 ملیۆن و 946 هەزار بەرمیل، بڕی هەناردەكراوی نەوتی كەركووكیش لە رێگەی بەندەری “جەیهان”ـی توركیاوە 3 ملیۆن و 2 هەزار بەرمیل بووە، ئەوەش لە کاتێکدایە تێکڕای نرخی هەر بەرمیلێك نەوت 112 دۆلار و 19 سەنت بووە.

شایانی باسه، بەراورد بە مانگی چوار و سێی ئەمساڵ، داهاتی نەوت زۆر زیادی کردووە، بەجۆرێک یەکەمجارە لەمساڵدا دەگاتە ئەو ئاستە.