ئەندازیارێكی بواری خۆراك ڕوونی دەكاتەوە كە قەزوان چییە و هەروەها باس لە 15 سودی قەزوان دەكات.
لەشكر حەمید، ئەندازیاری خۆراك لە ئەكاونتی خۆی لە فەیسبووك بابەتێكی لەسەر قەزوان نووسیوە و تێیدا ڕوونی كردوەتەوە كە قەزوان بەرهەمی داری دارەبەنە و لە وەرزی بەهاردا لە ناوچە شاخاوییەکان بەرهەم دەهێنرێت و بۆن و بەرامێکی خۆشی هەیە و سوودی زۆری هەیە بۆ تەندروستیی مرۆڤ، پسپۆڕانی تەندروستی ئاماژە بەوە دەکەن هۆکارە بۆ چالاککردنی سپڵ و جگەر و گورچیلە و سووڕی مانگانەی ئافرەتان.
ئەو ئەندازیارەی بواری خۆراك نووسیویەتی: سوودەکانی قەزوان و کەرەی قەزوان بریتین لە:
- بەرزکردنەوەی تواناس سێکسی.
- چارەسەری کۆڵۆن و کەمکردنەوەی.
- بوونی چەوریی سودبەخش و هۆکارە بۆ فڕێدانی چەورییە زیانبەخشەکان.
- بەهێزکردنی مێشک.
- چارەسەری کەمخوێنی دەکات.
- بەکار دێت بۆ ساڕێژکردنی برین.
- کرمی گەدە لەناو دەبات و ڕێگری له ڕشانەوە دەکات.
- کۆئەندامی دەمار بەهێز دەکات بەهۆی بوونی ڤیتامینەکانی A و B تێیدا.
- ڕێگری دەکات لە پووکانەوەی ئێسک .
- یارمەتیی کرداری هەرسکردن دەدات و قەبزی ناهێڵێت.
- غازات کەم دەکاتەوە و بای سک ناهێڵێت.
- ئازاری کەمەر و جگەر کەم دەکات.
- بەهێزکردنی جگەر و فەرمانی جگەر.
- چارەسەرە بۆ نەخۆشی ڕۆماتیزم.
- چارەسەری تەنگەنەفەسی دەکات.