بەگوێرەی زانیاریی پزیشكانی بواری پێست و قژ، هەندێك كار زیانی بۆ تاڵەكانی قژ هەیە و یەكێك لە كاریگەرییە نەرێنییەكان، رووتاندنەوەی قژ، یاخود تەنكبوونی تاڵەكانی قژە.
ئەو كارانەی زیان بە تاڵەكانی قژت دەگەیەنن، بریتین لە:
١- رێجیم و بەرنامەی خۆراكیی قورس، بە مەبەستی كەمكردنەوەی كێش.
٢- دروستكردن و رازاندنەوەی قژ بەشێوەیەك، كە فشار لەسەر تاڵەكان دروست بكات.
٣- حەمامی ئاوی زۆر گەرم.
٤- تیشكی خۆر.
٥- پیسبوونی تاڵەكان و نەشۆردنی قژ.
٦- زیادەڕۆییكردن لە بەكارهێنانی وشككەرەوە و ئوتیی قژ.