ناتۆ: پێویستە لەگەڵ ئۆكراینادا خۆمان بۆ شەڕێكی درێژخایەن ئامادە بكەین
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ناتۆ: پێویستە لەگەڵ ئۆكراینادا خۆمان بۆ شەڕێكی درێژخایەن ئامادە بكەین

ئەمڕۆ چوارشەممە ئەمینداری گشتیی ناتۆ رای گەیاند كە پەیامیان بۆ سەرۆكی ئۆكراینا ئەوەیە كە دەبێ خۆیان بۆ شەڕێكی درێژخایەن لەگەڵ رووسیا ئامادە بكەن.

یێنس ستۆڵتنبێرگ ئەمینداری گشتیی ناتۆ لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا لە پەراوێزی لوتكەی ناتۆ لە شاری مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا، داوای لە دەسەڵاتدارانی ئۆكراینا كرد خۆیان بۆ شەڕێكی درێژخایەن لەگەڵ رووسیادا ئامادە بكەن، ئەمەش وەكو ئاماژەیەك بۆ درێژخایاندنی ئەو شەڕەی رووسیا دژی ئۆكراینا دەستی پێكردووە.

ستۆڵتنبێرگ گوتیشی پێویستە ئەو شەڕەی رووسیا دەستی پێكردووە، لەسەر مێزی گفتوگۆدا كۆتایی پێبهێندرێت، بەڵام بەرەچاوكردنی مەرجەكانی ئۆكراینا.

ئەمینداری گشتیی ناتۆ گوتیشی پەیامیان بۆ زیلینسكیی سەرۆكی ئۆكراینا ئەوەیە خۆیان بۆ شەڕێكی درێژخایەن ئامادە بكەن.