بەشێکی دیکەی شایستە داراییەکانی جووتیاران دابه‌ش ده‌كرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

بەشێکی دیکەی شایستە داراییەکانی جووتیاران دابه‌ش ده‌كرێت

 

تاوەکوو ئێستا لە سایلۆی هەولێر 103 هه‌زار تۆن گه‌نم له‌ جووتیاران وه‌رگیراوه‌ و بڕی نۆ ملیار و 250 ملیۆن دیناری پارەی گەنمیش به‌سه‌ر جووتیاراندا دابه‌ش كراوه‌، له‌ ڕۆژانى داهاتووش دوو ملیار دینارى دیکەش دابه‌ش ده‌كرێت.

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی پەرلەمانی کوردستان، به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له‌ پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نمی جووتیاران و كوالێتییه‌كه‌ى، لێژنه‌ى كشتوكاڵ و ئاودێرى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، سەردانی سایلۆى هه‌ولێریان كردووە.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە: "ده‌ركه‌وت تاوەکوو ئێستا 103 هه‌زار تۆن گه‌نم له‌ جووتیاران وه‌رگیراوه‌ و بڕى 11 ملیار و 250 ملیۆن دینار له‌لایه‌ن حكوومه‌تى فیدڕاڵییه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ى هه‌ولێر كراوه‌، له‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ش نۆ ملیار و 250 ملیۆن به‌سه‌ر جووتیاراندا دابه‌ش كراوه‌، له‌ ڕۆژانى داهاتووش دوو ملیار دیناره‌كه‌ى دیکەش دابه‌ش ده‌كرێت".

ئەوەش خراوەتە ڕوو، هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌دا لێژنه‌كه‌ له‌ كێشه‌ و گرفته‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى سایلۆى هه‌ولێر كۆڵییه‌وه‌ و ده‌ركه‌وت كه‌ "میزانییه‌یان بڕى دوو ملیۆن و 500 هه‌زار دیناره‌، ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ش بۆته‌ گرفت له‌به‌رده‌م ڕاییكردنى كاره‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌، بۆیه‌ لێژنه‌كه‌ هه‌ر ئه‌وكات په‌یوه‌ندییان به‌ وه‌زیرى بازرگانیى حكوومه‌تى هه‌رێم كرد بۆئه‌وه‌ى میزانییه‌كه‌ زیاد بكات و پرۆسه‌ى وه‌رگرتنى گه‌نم به‌شێوه‌یه‌كى باشتر به‌ڕێوه‌ بچێت".