به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتی سه‌ردانی لیژنەکە بۆ سنووری قه‌زای خانه‌قین و ئاراسته‌كردنی بۆ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان، پێشنیوه‌ڕۆی رۆژى سێشه‌ممه، ٢٠٢٢/٦/٢٨ لیژنەی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان كۆ بووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر ده‌رئه‌نجامی سه‌ردانی لیژنەكه بۆ سنووری قه‌زای خانه‌قین، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لیژنە بریاری دا به ڕه‌وچاوكردن و جێكردنه‌وه‌ی ڕا و سه‌رنجی ئه‌ندامان، ڕاپۆرتی خۆی له‌باره‌ی به‌دواداچوونه‌كانی بۆ سنووری قه‌زای خانه‌قین ئاماده بكات، تاكوو ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بكرێت بۆ كاری پێویست.
ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه، گفتوگۆكردن بوو له‌سه‌ر ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتی هاوبه‌شی پێنج لیژنەكه‌ی په‌رله‌مان له‌باره‌ی هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه بۆ سه‌ر كۆمپانیای كۆرمۆر له سنووری چه‌مه‌چه‌ماڵ، كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و لیژنە په‌یوه‌ندیداره‌كانەوە ڕاسپێردراون بۆ ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتی هاوبه‌ش، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌ندامانی لیژنە پێشنیار و سه‌رنجی خۆیان خستنه‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناو ڕاپۆرته‌كه‌دا جێگه‌یان بۆ بكرێته‌وه و ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان بكرێت.