عێراق.. یەك ملیار دینار لەسەر تەندروستیی پارێزگایەک بەفیڕۆ دراوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

عێراق.. یەك ملیار دینار لەسەر تەندروستیی پارێزگایەک بەفیڕۆ دراوە

دەستەی دەستپاکیی عێراق ئاشکرای کرد، کە نزیكەی یەك ملیار دینار لەسەر تەندروستیی پارێزگای واست بەفیڕۆ دراوە.

دەستەی دەستپاکیی عێراق، ڕایگەیاند: "فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی سەر بە دەستەكەمان، توانیی لە دوو نەخۆشخانەی حكوومی لە پارێزگای واست، دەست بەسەر ئامێرە پزیشكییە دووبارەكراوەكاندا بگرێت، كە لەدەرەوەی پێداویستییانە و بەهای ئامێرە دەستبەسەرداگیراوەكان نزیكەی یەك ملیار دینارە".

ئاشكراشی كردووە: “لێژنەی دژە بەرتیل لە فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی واست، گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەكانی فێركردنی كەرامە و زەهرای فێركاری لە شاری كوت، دوای پشكنین و بەدواداچوون و كاری وردبینی، توانیی دەست بگرێت بەسەر 24 ئامێری هەناسەدان (فنتلیتر)ی زیادە، كە لە كۆگاكانی دوو نەخۆشخانەكە دانرابوون، كۆمپاینای (كیمیادیا) ئامێری هەناسەدانی دابین كردووە، بەبێ‌ ئەوەی داوای لێ بكەن".

دەستەی دەستپاکی راشیگەیاند: “بەهای ئەو ئامێرانەی كڕدراون و لە بەشی تەندروستیی واست بەسەر بەشی دەرمانخانەدا سەپێندراون، بایی زیاتر لە 95 ملیۆن دینارن و كۆگاكردنی ئامێرەكانیش بە شێوەیەكی ناڕێك كراوە و لە ئەنجامی خراپیی كۆگاكەدا زیانیان بەر كەوتووە".

هەر لە بەیاننامەكەدا، دەستەکە ڕوونی کردەوە: "لێژنەی لێكۆڵینەوە لە پارێزگای میسان چاودێریی ناعەدالەتیی كرد لە گرێبەستی خۆراكدان، كە لەلایەن بەشی تەندروستییەوە كراوە، چونكە بەشی تەندروستیی میسان گرێبەستی پێدانی خۆراكەكەی بۆ ساڵی 2020 لەگەڵ كۆمپانیایەكی تایبەت درێژ كردەوە، بەبێ ئەوەی وەك تەندەر ڕایبگەیەنن”.

جەختیش کراوتەوە، دوو تۆماری دەستبەسەرداگرتنی بنەڕەتی لەسەر بنەمای دوو فەرمانی دادوەری رێك خرابوون و پێشكەش بە دادوەرانی دادگای لێكۆڵینەوە كرا، لەسەر كەیسەكانی نەزاهە لە واست و میسان، بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی گونجاو لەبەرامبەریان