كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بە زیاتر لە نۆ ملیار دینار نۆژەنكردنەوە و جوانكاری بۆ شەقامی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل دەكرێ

دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆی كرد، بڕیار درا چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاریی وەك نۆژەنكردنەوەی شەقامی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل جێبەجێ بكرێن.

شڤان عه‌بدى، گوتەبێژی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بۆ (باسنیوز) گوتی: "لە ماوەی رابردوودا سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی زاخۆی كرد، بڕیاری دا ژمارەیەك پرۆژەی گرنگ بۆ خزمەتكردنی خەڵكەكە جێبەجێ بكرێن، لەوانە نۆژەنكردنەوە و جوانكردنی شەقامی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل، كە بڕی هه‌شت ملیار دیناری بۆ تەرخان كرابوو، ئێستا هەر سێ سایدی هاتن و چوون دروست كراون، بەڵام رووناكی و سەوزایی نێوان شەقامەكان زۆر كەمە".

گوتەبێژی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، گوتیشی: "بە مەبەستی جواناكاریی بە رووناكی و سەوزایی بۆ شەقامەكە، جارێكی دیكە بڕیار درا كە یەك ملیار و 400 ملیون دینار تەرخان بكرێ و سەوزایی و رووناكیی پێویست بۆ ئەو شەقامە نێودەوڵەتییە دابین بكرێت".

شڤان عه‌بدى، گوتەبێژی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، دەشڵێ: "درێژایی ئەم شەقامە نۆ كیلۆمەترە، رووناكیی باش و پێویست بۆی لە توركیا داوا كراون و چاوەڕوانین لە ماوەیەكی نزیكدا بگەنە دەستمان و كاركردنیش لەو شەقامە هەر بەردەوامە و لە نزیكترین ماوەدا ئەو شەقامە بە شێوازێكی جوان و رێكوپێك دەردەكەوێ".