فیلمی (شەوباش پێشمەرگە) لە سینەماکانی فەڕەنسا نمایش دەکرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

فیلمی (شەوباش پێشمەرگە) لە سینەماکانی فەڕەنسا نمایش دەکرێت

فیلمی سینەمایی (شەوباش پێشمەرگە) لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد، هونەر سەلیم و بە ڕۆڵبینینی چەندین ئەکتەری کورد لە سینەماکانی وڵاتی فەڕەنسا نمایش دەکرێت.

نمایشی گشتیی فیلمی سینەمایی (شەوباش پێشمەرگە)، دوایین فیلمی درێژی سینەماکاری کورد، هونەر سەلیم، کە سیناریۆکە بە هاوبەشی لەلایەن هونەر سەلیم و وڕونیک وۆتریچ نووسراوە و ڕۆبێرت ئەلازرێکی بەڕێوەبەریی وێنەگرتنەکەی لەئەستۆ گرتووە و چەندین ئەکتەری کورد، لەوانە: دلین دوگەر، گەلیار نێروەیی، بارزان شاسوار، بەکر مەعرووف، شادیانە مورادی، ئالەند حازم، عومەر تۆڤی، لەیلا گۆرمێن، ڕێکێش شەهباز و ... ڕۆڵیان تێدا بینیوە، ڕۆژی چوارشەممە 29ی جوونی 2022 لە سینەماکانی شاری پاریس دەست پێ دەکات و دواتر لە شارە جۆراوجۆرەکانی وڵاتی فەڕەنسا نمایش دەکرێت.

نمایشی تایبەتی ئەم فیلمە کوردییە ڕۆژی دووشەمە 27ی جوونی 2022 بە ئامادەبوونی هەندێک لە ستافی فیلمەکە لە شاری پاریسی پایتەختی وڵاتی فەڕەنسا بەڕێوە چوو و لەلایەن هۆگرانی هونەری سینەماوە پێشوازیی لێ کرا.

(شەوباش پێشمەرگە) تا ئێستا لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "مووڤ "Mooov لە وڵاتی بەلجیکا و لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "گۆرینچێم "Gorinchem لە وڵاتی هۆڵەندا نمایش کراوە.

هونەر سەلیم تا ئێستا کاری دەرهێنانی چەندین بەرهەمی درێژی سینەمایی کردووە، لەوانە: فیلمی سینەمایی "ڤوودکا لێمۆن "Vodka Lemon  لە ساڵی 2003، فیلمی سینەمایی "کیلۆمەتر زێڕۆ"Kilomètre Zéro  لە ساڵی 2005، فیلمی سینەمایی "دۆڵ"Dol  لە ساڵی 2007، فیلمی سینەمایی "لە ژێر سەربانەکانی پاریس"Sous les toits de Paris  لە ساڵی 2007، فیلمی سینەمایی "ئەگەر نەمری، دەتکوژم"Si tu meurs, je te tue  لە ساڵی 2011، فیلمی سینەمایی "تاڵ، شیرین، نیشتمانم"My Sweet Pepper Land  لە ساڵی 2013، فیلمی سینەمایی "جلی تەنگ" Tight Dress لە ساڵی 2016، فیلمی سینەمایی "لێدی وینسلی"Lady Winsley  لە ساڵی 2019 و ...

بەشێکی دیکە لە ستافی ئامادەکردنی فیلمی سینەمایی (شەوباش پێشمەرگە) بریتین لە: مۆنتاژ: سیلڤیا لاندرا Sylvie Landra، مۆسیقا: پاسکال لافا Pascal Lafa، دەنگهەڵگر: ئۆزگۆر ئۆزدێن Özgür Özden، دیزاینی دیمەن: عەمار تەمەر Amar Tamar، دیزاینی جلوبەرگ: سێلدا دۆڕنا Selda Durna، بەرهەمهێنەر: ماڕک بۆردۆر Marc Bordure، ڕۆبێرت گۆدیگۆیا Guédiguia  Robertو هونەر سەلیم، بەرهەمی کۆمپانیای سینەمایی "ئاگات فیلم " Agat Films لە ساڵی 2022دا.