ئەمشەوی سێشەممە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەركۆماری توركیا ڕەزامەندی دا لەسەر وەرگرتنی هەریەك لە سوید و فینلاند لە ناتۆ.
ساوڵی نینیستۆ سەرۆكی فینلاند بڵاوی كردەوە پێش كەمێك لە كۆبوونەوەیاندا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەركۆماری توركیا، ڕەزامەندی ئەنكەرایان وەرگرت لەسەر بوون بە ئەندامی هەریەك لە سوید و فینلاند لە ناتۆ.
جێی باسە ئەمشەو سەرۆكی وڵاتانی توركیا، فینلاند و سوید، بە بەشداریی بەرپرسانی ناتۆ، لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا، لە میانی چالاكییەكانی دیداری ناتۆدا كۆبوونەوە.