سبەی دووەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی كوردیی "مۆسكۆ" بەڕێوەدەچێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

سبەی دووەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی كوردیی "مۆسكۆ" بەڕێوەدەچێت

بڕیارە سبەی چوارشەممە دووەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی كوردیی "مۆسكۆ" بە نمایشی بەرهەمی سینەماكارانی هەشت وڵاتی جیهان لە شارەكانی مۆسكۆ و ساینت پترزبوورگ لە ڕووسیا بەڕێوەبچێت.

دووەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی كوردی "مۆسكۆ" MKFF لەلایەن گولیزار گەردەن زەری بەڕێوەدەبرێت و مەبەستی لە خستنەڕووی فەرهەنگ و مێژووی كورد و ژیانی مۆدێڕنی نەتەوەی كوردە و بە چاودێری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێت.

فێستیڤاڵەكە بە نمایشی 54 فیلمی بڵندی سینەمایی، بەڵگەفیلم و كورتە فیلم لە سینەماكارانی هەشت وڵاتی جیهان و بە پشتیوانی "كارۆ ئاڕت" KARO.Art لە ڕۆژانی 29ی ئەم مانگەوە تا 12ی مانگی تەمووز لە هۆڵەكانی ناوەندی سینەمایی "ئۆكتیابر" Oktyabr لە شاری مۆسكۆ و لە سینەما KARO 11 Ohta لە شاری ساینت پترزبوورگ لە ڕووسیا بەڕێوەدەچێت.