فۆڕمی دامەزراندن بۆ هەزاران کەس دابەش دەکرێ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

فۆڕمی دامەزراندن بۆ هەزاران کەس دابەش دەکرێ

 

سەرجەم دەرچووانی بەشەکانی کشتوکاڵی و فێتێرنەری دانەمەزراو ئاگادار دەکرێنەوە فۆڕمی دامەزراندن دابەش دەکرێ و ئەم پرۆسەیەش لە 2022/7/3، تاوەکوو 2022/8/1 دەبێ.

وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڵاویکردەوە: "پاڵپشت بە یاسای ژمارە (20 )ی ساڵی2021 ی سەرپەرشتیارانی پڕۆژەکانی کشتوکاڵی لە کەرتی تایبەت، وە ئاماژە بەڕێنمایی ژمارە(4) ی تایبەت بە جێبەجێکردنی ئەم یاسا و رێنمایی و رێکارانە ، لەسەر ئاستی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان لێژنەی باڵای وەزاری پێکهاتوو دەست بەکاردەبێت، بەمەبەسی پاڵاوتن و وەرگرتن و زانیاری کەسی لەدەرچووانی دانەمەزراو لەبەشەکانی کشتوکاڵی و فێتێرنەری کە خواستی کارکردن و سەرپەرشتیاریان هەیە بەپێی (بڕوانامە ، پسپۆری ، ساڵی دەرچوو ، ئەزموون )"

ئاماژە بەوەش کراوە: "ئەم پرۆسەیە دەسپێدەکات 2022/7/3، تاوەکو ماوەی 2022/8/1 بەردەوام دەبێت.لەهەمانکاتدا سەرجەم فەرمانگە پەیوەندی دارەکانی وەزارەت هەماهەنگی ئامادەکاری دەکەن بۆ دانانی بەرنامەی خولی شیاندن و ڕاهێنان بەشێوەی تیوری و پراکتیکی و ئامادەکردنی گرێبەستی کارکردن و جێگیرکردنی ئەرک و مافەکانی سەرپەرشتیاران بەپێی ئەو میکانیزمانەی کە دانراوە هەنگاو بەهەنگاو لەچوارچێوەی یاساکە و رێنمایی ئامادەکراو".

جەخت کراوەتەوە، دەرچووی بەشەکانی کشتوکاڵی و فێتێرنەری بەپێی شوێنی جوگرافی و نیشتەجێبونی خۆیان دەتوانن سەردانی ب.گشتی کشتوکاڵی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن ،بۆ‌ پێدانی زانیاری لەلایەن ئەو لێژنەیەی کە سەرپەرشتی تۆمارکردنی ناوەکان دەکات.

ئەوەش خراوەتە ڕوو: "ئەم هەنگاوەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، یەکێکە لە کارنامە ستراتیژیەکانی گەشەپێدانی سێکتەری کشتوکاڵ، کە دەرفەتی کار و سوودمەند بوون بۆ هەزاران دەرچوو دەرخسێنێ و دەبێتە وەچەرخانێکی بەهێزی بوژانەوەی داهاتی تاک و خێزان لەرێگەی سەرپەرشتی کردنی پڕۆژەکانی کەرتی تایبەت ،بە چاودێری و سەرپەرشتی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو.

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ئاشکراشی کردووە، ئەم فۆرمەی پردەکرێتەوە ،بەخۆرایی دابەش دەکرێت لەسەر ئاستی فەرمانگە کشتوکاڵیەکانی هەرێمی کوردستان.

شایانی باسە وه‌زیرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، ئەمڕۆ سێشەممە 28ی 6 ڕایگەیاند: "پێنج هه‌زار ده‌چوونى كۆلێژه‌كانى كشتوكاڵ و ڤێته‌رنه‌ریی به‌ مه‌به‌ستى كاركردن له‌ پرۆژه‌ كشتوكاڵییه‌كان دادەمەزرێندرێن".

گوتیشی: "سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ داده‌مه‌زرێن ده‌سته‌به‌رى كۆمه‌ڵایه‌تییان بۆ ده‌كرێت ئه‌مه‌ش واته‌ ئه‌وه‌ى مافى خانه‌نشینبوونیان ده‌بێت، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى له‌ پرۆژه‌ماندا هه‌یه‌ كه‌ ده‌ستبه‌رى بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ش بكه‌ین كه‌ كارمه‌ندى پرۆژه‌ كشتوكاڵییه‌ تایبه‌ته‌كانن بۆ ئه‌وه‌ى مافى خانه‌نشینبوونیان هه‌بێت".