عێراق.. چەند دۆسیەیەکی گەندەڵی ئاشکرا دەبن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

عێراق.. چەند دۆسیەیەکی گەندەڵی ئاشکرا دەبن

 

دەستەی دەستپاکی عێراق ئاشکرایکرد کە چەندین گەندەڵی لە موڵكە حکوومییەکانیان ئاشکرا کردووە.

فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی دەستەی دەستپاکی عێراق، ڕایگەیاند: "تیمی فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی دیالە چوار دەستبەسەرداگرتنیان ئەنجامدا، كە سێ ئۆپەراسیۆنی جیای لە بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی بەعقوبەی تێدابوو".

ئاماژە بەوەش دراوە: "دەستگیركردنی پێنج كارمەندی بەڕێوەبەرایەتییەكە، بۆ جێبەجێنەكردنی ڕێوشوێنی یاسایی پێویست لەدژی دەستدرێژیكەران لەسەر موڵكەكانی شارەوانی دەگەڕێتەوە و لە كاتی ئۆپەراسیۆنەكەدا 16 دوكانی شارەكە بەهۆی بەسەرچوونی گرێبەستە درێژخایەنەكانیان دەستیانبەسەردا گیراوە".

دەستەی دەستپاکی روونیشی كردەوە: "لە ئۆپەراسیۆنی دووەمدا تیمەكە توانی چوار كارمەندی بەڕێوەبەرایەتی دەستگیر بکەن و 12 ئۆتۆمبێلی كرێ و كارگەی بلۆكیش دەستی بەسەرداگیراوە".

جەخت کراوەتەوە، كە فەرمانبەران ڕێكاری یاساییان نەگرتوەتەبەر بەرامبەر بە كەسانی خاوەن هێز و پێشێلكارییەكان و لەگەڵیان كۆبونەتەوە لە نەدانی ئەو كرێیەی كە لەلایەن ئەوانەوە دراوە.

دەستەی دەستپاکی ئاشکراشیکرد، لە ماوەی ئۆپەراسیۆنی سێیەمدا هەشت مامەڵەی زەوی نیشتەجێبوون لە شارەوانی بەعقوبە بە دەستی بەسەردا گیراوە کە گەندەڵی زۆر لە بەکرێدانیان هەبووە.