كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بەوێنە.. سروشتی سەرنجراکێشی هاوینەهەواری گەلی عەلی بەگ

 

هاوینەهەواری گەلی عەلی بەگ یەكێكە لە هاوینە هەوارەكانی پارێزگای هەولێر و بە دووری ٩٠ كیلۆمەتر لە ناوەندی شاری هەولێرەوە هەڵکەوتووە.

ئەم هاوینە هەوارە کەوتووەتە نێوان دوو چیای بەرز و لە خۆرهەڵاتیدا چیای كۆڕەكە و لە باكووری خۆرئاواشیدا چیای برادۆستە، لە ناوەڕاستی گەلییەكەدا هەریەكە لە رووبارەكانی (ڕواندز، خەلیفان و سیدەكان) تێكەڵ دەبن.

تاڤگەی گەلی عەلی بەگ سروشتێكی سەرنج ڕاكێشی هەیە، لە ئێستادا لەلایەن بەرێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سۆران بەشێوەیەكی سەردەمیانە نۆژەنكراوەتەوە و جوانكاری بۆ كراوە و ساڵانەش ژمارەیەكی زۆری گەشتیاران لە ناوخۆ و شارەكانی تری عێراق سەردانی دەكەن.