كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بەگوێرەی زانیارییەكانی پسپۆڕانی گۆڤاری (تەندروستیی سێو)، پرخەپرخ كردنی شەوانە بۆ چەندین هۆكار دەگەڕێتەوە، كە بریتین لە:

- زۆربوونی كێشی جەستە.
- خواردنەوەی كحوول پێش خەوتن دەبێتە هۆی پرخەپرخ كردن.
- هەبوونی كێشەیەك لە لووتدا.
- كەمخەوی و نەخەوتن وەكوو پێویست، دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی ئەم حاڵەتە.
- جۆری خەوتنیش، واتە بە شێوەیەك بخەوی، كە نەتوانی بەئاسانی هەناسە بدەیت و بۆڕییەكانی هەناسەت رێی نەفەس كێشانیان نەبێت، ئەمەش هۆكارە بۆ پرخەپرخ.
- هەبوونی كێشەیەك لە زمانی چكۆلەدا، كە لە بەشی سەرەوە و ژوورەوەی ناو دەمە.
جێ باسە، پرخەكردن چارەسەر و دەرمانی هەیە، تەنیا دەبێت هۆكارەكە لەلایەن پزیشكی پسپۆڕەوە بدۆزرێتەوە.